لەباشوری سووریا 21 کەس کوژراون‌و  زیاتر لە80 کەسی دیکەش برینداربون

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی

مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەئەنجامی شەڕو پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکان لەسوەیدا لەباشوری سووریا، 21 کەس کوژراون‌و زیاتر لە80 کەسی دیکەش برینداربون

 

ڕوانگەكه‌ ده‌ڵێت:"توندوتیژییەکان لەپارێزگای سوەیدا چڕبونەتەوە، ئەمەش لەدوای ڕفاندنی گەنجێکی دروزی لەسەر ڕێگه‌ی کە دیمەشق‌و شاری سوەیدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە".

بەگوێرەی ئاماری ڕوانگەو چالاکوانانی خۆجێیی، لانیکەم 21 کەسی پێکهاتەی دروز کوژراون‌و هاوکات زیاترلە 80 کەسیش برینداربون.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی ئەو ناوچەناردوە.

لای خۆیەوە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری ئاشكرایكردوه‌، لەشەڕو پێکدادانەکانی سوەیدا، 21 کەس کوژراون‌و 80 کەسیش بریندارن.