ئەم قسانە لەلایەن سەرۆکی کۆمەڵەی کرێکارانی ئێران، حەسەن موسەوی شێکەوە گوترا.

ناوبراو وتی: ئەو پڕۆژەیەی کە حکوومەتی مەسد پێشەشکیان بۆ ساڵی نوێی بوودجە لە ئێران پێشکەشی کردووە، لەگەڵ دۆخی هەژاران ناگونجێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێکاران هۆشداری دەدات و دەڵێت "زیادبوونی تێچوونەکان، ناڕێژەیی نێوان داهات و خەرجییەکان دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی زیاتری هەژاری".

موسەوی ئاماژەی بەوەدا کە یاسای کار کە ساڵانە پەسەند دەکرێت کەمترە لە کەمترین حەقدەست و پێداویستی کرێکاران و نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی کێشەکانی ماڵی چینی کرێکار دەربڕی.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێکاران ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە وڵاتدا بەشدارن لە کاری زۆرەملێدا، هەروەها ئیدانەی نەبوونی ئاماری فەرمی و دروستی کرد لەسەر ژمارەی ئەو منداڵە کەم تەمەنانەی کە بەشدارن لە کاری زۆرەملێدا.

شایه‌نی باسه‌، کۆماری ئیسلامی ئێران داهاتی وڵات به دروستکردنی چه‌ک و پڕچه‌ککردنی گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان خه‌رج ده‌کات