بەگوێرەی کەمپینی چالاکوانانی بەلووچ، پاسەوانانی سنووری ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە کۆمەڵێک بەلووچ کرد کە سووتەمەنییان هەڵگرتبوو لە پۆستێک لە گوندی ساسۆلی سەر بە شاری هیرمەند و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەست دا.

دوای ئەم ڕووداوە، هێزە سەربازییەکانی تاڵیبان لە ناوچەی سنووری سەفار لەگەڵ پاسەوانانی سنووری ئێران تێکهەڵچوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ، ململانێکان لە ئەنجامی تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران بەرەو خاکی بەلووچ و ئەفغانستان دەستی پێکردووە.

ڕژێمی ئێران به‌رده‌وامه‌ به‌زاندنی سنووره‌کانی ئه‌فغانستان و کوشتنی خه‌ڵکی بێچه‌کی ئه‌و ناوچه‌یه‌.