بەپێی وتەی فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدیان، "سێ کەس شەهید بوون".

میدیای نزیك بە په‌كه‌كه‌ وتی یەکەم بۆردوومان کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی رابردوو رووی دا لە ناوچەی شنگال و هێزەکانیان بووه‌ هۆی شه‌هیدبونی ژنێك. میدیای نزیك ده‌ڵێ "بۆردوومانەکان بە درۆن کراون". تا کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکان بەردەوام بوو.

فەرماندەی پاراستنی ئێزیدیان وتی سێ کەس شەهید بوون 

هەروەها، شەوی رابردوو، سوپای تورکیا گوند و شارەکانی  رۆژئاوای کوردستانی بۆردوومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردوومانە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەس بریندار بوون