دوای هه‌وڵێک بۆ تیرۆرکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرایل، بنیامین ناته‌نیاهو، له سیاسیل میداکان په‌یامیکی بڵاوکرده‌وه‌. ناوبرا ئاماژه‌ی کرد، ئێران هه‌له‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی کرد.

ده‌قی نووسینه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئسیرال له ئێکس به‌و شێوه‌یه‌ بوو.

هەوڵی ئەمڕۆی حیزبوڵڵای سه‌ربه ئێران بۆ تیرۆرکردنی من و هاوسەرەکەم هەڵەیەکی گەورە بوو.

ئەمەش من و دەوڵەتی ئیسرائیل لە درێژەدان بە شەڕی ڕه‌وا لە دژی دوژمنەکانمان لە پێناو دەستەبەرکردنی داهاتوومان دوور ناخاتەوە.

بە ئێران و بریکارەکانی  دەڵێم:

هەرکەسێک هەوڵی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی ئیسرائیل بدات باجێکی قورس دەدات.

ئێمە بەردەوام دەبین لە نەهێشتنی تیرۆریستان.

بارمتەکانمان لە غەززەوە دەهێنینەوە ماڵەوە.

وە ئەو هاوڵاتیانەی خۆمان کە لەسەر سنووری باکوورمان دەژین بە سەلامەتی دەگەڕێنینەوە بۆ ماڵەکانیان.

ئیسرائیل سوورە لەسەر گەیشتن بە هەموو ئامانجە جەنگییەکانمان و گۆڕینی واقیعی ئەمنی ناوچەکەمان بۆ نەوەکانی داهاتوو.

پێکەوە شەڕ دەکەین
و بە یارمەتی خودا –
پێکەوە، سەردەکەوین.