محەممەد ڕەزا زاهیدی ناسراو بە ئەبو مەهدی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە سوریا و لوبنان، لە بۆردومانێکدا لە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق  ر کوژرا. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسایەتییە ئێرانییەکان ئامانجی هێرشەکە لە ناوچەی ماززە بوون.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستی کردەوە کە لە بۆردومانەکەی باڵەخانەی دیمەشق شەش کەس گیانیان لەدەستداوە. تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران هەروەها کوژرانی چەند دیپلۆماتکارێکی ئێرانی،  مه‌به‌ستیان له فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سه‌ر به‌ ڕژێمه‌، لە هێرشەکەدا کوژراون.  سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە هێرشێکی ئیسرائیل لە دیمەشق بووە هۆی کوژرانی محەممەد ڕەزا زاهیدی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا و لوبنان.