ئەمریکا و بەریتانیا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرچاویان لەدژی پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن ڕاگەیاند. ژمارەیەکی زۆر لە ئامانجەکان بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە  لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی کرانه‌ ئامانج.

بەیاننامەیەکی بەکۆمەڵ لەلایەن گەلانی ڕۆژئاواوە، لەگەڵ پشتیوانی وڵاتانی دیکەی بەشداربوو، بە وردی باسی لەوە کردووە کە هێرشە ئاسمانییەکان ئاراستەی ٣٦ پێگەی حوسییەکان کراوە لە سەرانسەری ١٣ شوێنی یەمەن. ئەم وەڵامدانەوەیە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکانەوە بوو بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان و هاتوچۆی بازرگانی و کەشتییە دەریاییەکان کە بە دەریای سووردا دەڕۆن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک به‌کاتی ڕۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست    دەستیپێکردووە. کاربەدەستانی حوسییەکان دانیان بەو هێرشانەدا ناوە و پشتڕاستیان کردەوە کە سەنعای پایتەختی یەمەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە کراوەتە ئامانج.

هه‌واڵی روودا ٢٤ ، وێنه‌ی CNN