دیارترین ڕەوتی جل و بەرگ لە هەفتە مۆدەی لەندەن بۆ بەهار/هاوینی ٢٠٢٤

 

 

خۆشەویستانی مۆدە بەدوای دیارترین ڕەوت و ڕەنگەکانی جلوبەرگدا دەگەڕێن کە پێشبینی دەکرێت لە بەهار و هاوینی ساڵی 2024دابڵاوببنەوە، بۆیە سەیری دیارترین ڕەوت و ڕەنگەکانی جلوبەرگ دەکەن کە لە هەفتە مۆدەی لەندەن بۆ بەهار و هاوینی ساڵی 2024 دەرکەوتووە، کە ڕەنگی جیاواز لەخۆدەگرێت و ڕەوتەکان کە لەگەڵ هەموو سەلیقەیەکدا بگونجێت و لەم ڕاپۆرتەدا پێداچوونەوەیان بۆ دەکەین،بەپێی ماڵپەڕی "instyle".

 

دیارترین ڕەوتەکانی ڕەنگ و جلوبەرگ لە هەفتە مۆدەی لەندەن

قاوەیی خاکی

 

لە هەفتە مۆدەی لەندەن بۆ بەهار و هاوینی ٢٠٢٤ زۆر جلوبەرگ دەرکەوتن، کە ڕەنگی قاوەیی خاکییان تێدابوو، جا چ لە چاکەت بێت یانپانتۆڵی قاچ پان، هەروەها پێڵاو.

 

عەزییە نایابەکان

هەروەها عەزییە نایاب و سادەکان بە پشتێن و پاڵتۆی درێژەوە لە هەفتە مۆدەی لەندەن دەرکەوتن، هەروەها عەزی بە پانتۆڵی کورت وکراسێکی کراوە.

 

ڕەنگی شینی کاڵ

هەروەها لە هەفتە مۆدەدا جلوبەرگی شین و کاڵ دەرکەوت، کە هاوتایە لەگەڵ وەرزی بەهار و هاوین، جا چ لە کراس، تەنوورە، یان شۆرت کەلە قوماشی ئاوریشمی دیزاین کراوە.

 

چاپی گوڵ

زۆرێک لە جلوبەرگەکان کە چاپی گوڵیان لەسەر بوو دەرکەوتن، جا چ جل و بەرگی دیزاینێکی سادە بێت یان تەنوورە و جلەکانی دیکەشدەرکەوتن کە چاپیان لەسەر بوو کە بە ڕەنگی ئاوی کێشراون.

 

ڕەنگی مۆنۆ

جل و بەرگی تاکڕەنگ دەرکەوتن، وەکو جلی سپی کرۆشۆ و تەنوورەیەکی سپی و جلوبەرگی تری تاکڕەنگ کە پێشبینی دەکرێت لە وەرزیبەهار و هاوینی ٢٠٢٤دا بڵاوببنەوە.

 

دەنکۆڵە و مرواری

ئەو جلانەی بە دەنکۆڵە و مرواری و بەردی سروشتی ڕازێنراونەتەوە، جلی ئاوریشمی ڕەسەن و بلوز کە بە پلیت دیزاین کراوە و بە دەنکۆڵەسپی کراوە، کە وەک دڵۆپی ئاو دەچێتە سەر کراسەکان، وا لە خانمان دەکەن دیمەنێکی ڕەسەن و ئاڵۆزیان هەبێت، جا چ لە کاتیلەبەرکردنی بلوزەکەدا بۆ... چوونە سەر کار یان بەشداریکردن لە هەر بۆنەیەکدا.

 

ئا : دنیا عەزیز