ئاسایشی کەرکوك سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

 

 

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوك لەچالاکیەکدا،دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیان (٣) سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەیهۆشبەریان دەکرد، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان بڕی (١٫٦٥٠) یەک کیلۆ و شەش سەدو پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و (٩٠) نەوەد هەزار دۆلار کەپارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە دەستی بەسەردا گیرا .

 

یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی ئەتککردنی مناڵێکی نەجوانی پێگیراوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسادەکرێنەوە.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو