ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیا و ئێراندا دەسەپێنێت.. و بایدن هۆکارەکەی ڕوون دەکاتەوە

 

(CNN) جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەپاندنی سزای نوێی بەسەر بەرپرسانی ڕوسیا و ئێرانڕاگەیاند بەهۆی بارمتەگرتنی ئەمریکییەکان، بایدن داوای لە مۆسکۆ و تاران کرد دەستبەجێ هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکانی ئازاد بکەن.

 

جۆ بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتی: پەیامی ئێمە بۆ ڕووسیا و ئێران و جیهان، ئەمڕۆ و هەموو ڕۆژێک ئەوەیە کە گرتنی ئەمریکییەکان بە بارمتەیان بە ناڕەوا جێگای قبوڵکردن نییە و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای ئەو ڕێکخراوانەیان ڕاگەیاند کە ئەمریکاتۆمەتباریان دەکات بەوەی بەرپرسیارن لە دەستبەسەرکردنی نادادپەروەرانە ئەمریکییەکان.

 

سەرۆکی ئەمریکا وتی: ئەمڕۆ بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە بۆ یەکەمجار ئیدارەکەم ئامرازێکی نوێ بەکاردەهێنێت بۆ سەپاندنی تێچوویئابووریی گەورە بەسەر ئەو حکومەت و گروپانەی کە ئەمریکییەکان بە بارمتە دەگرن یان بە ناڕەوا ئەمریکییەکان زیندانی دەکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ڕۆژی یەکەمی ئیدارەکەمەوە، ئێمە لە پێشینەی گەڕانەوەی سەلامەتی ئەو ئەمریکییانەی کە بە بارمتە یان بەناڕەوا لە دەرەوەی وڵات گیراون، ئێستاش دەیان ئەمریکیمان هێناوەتەوە ماڵەوە، کە زۆربەیان لە پێش دەستبەکاربوونمەوە دەستبەسەرکراون.