ئەمڕۆ ئەردۆغان و کلیچدار ئۆغلۆ یەکلایی دەبنەوە

 

پڕۆسەى دەنگدان کاتژمێر 8:00ی بەیانى ئەمڕۆ، دەستیپێکرد و بنکەکانى دەنگدان بەڕوى دەنگدەراندا کرانەوە، پڕۆسەکەش تا کاتژمێر5:00ى ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە هەڵبژاردنەکەى ئەمڕۆدا، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان هەیە و 191 هەزار سندوقبەسەر هەزار و 94 بنکەى دەنگداندا دابەش کراون.

هەریەک لە کاندیدی هاوپەیمانیی "میللەت"، کەمال کڵچدارئۆغڵو و کاندیدی هاوپەیمانیی "جمهور" رەجەب تەیب ئەردۆغان و لەهەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرکۆمار.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە گەڕى یەکەمی هەڵبژادنەکاندا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیبئەردۆغان سەدا 49.52 و کەمال کڵچدارئۆغڵو سەدا 44.88، دەنگەکانیان بەدەستهێنابو