ده‌‌‌قی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی لاهور جه‌‌‌نگی! 

ڕۆژەدا کە هەرێمەکەمان بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێپەڕ دەبێت، ڕووبەڕووی لێکترازانی ناوخۆیی بوینەتەوە، ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان قورس و ناسەقامگیرە.

لاهور شێخ جه‌‌‌نگی، له‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌یدا ده‌‌‌ڵێت: "لەم ڕۆژە مەزنەدا یادی ئەو شەهیدە قارەمانانە دەکەینەوە کە دورشمی کەم ژیان و کەڵ ژیانیان بەرزکردبوه‌‌‌وە، یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە خوێنی خۆیان بەخشی لە پێناو بەدیهێنانی مافی چاره‌‌‌ی خۆنووسین بۆ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان، لە پێناو ئازادی و سه‌‌‌قامگیری، ئاشتی و ئاسایشی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی، ده‌‌‌رفه‌‌‌تی یه‌‌‌کسانیی ئابووری و بنیادنانه‌‌‌وه‌‌‌ و بەرجەستەکردنی خۆشگوزەرانی بۆ میللەتەکەمان، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین پێچەوانەی ئەو خەبات و فیداکارییەیە کە شەهیدەکانمان رووبارێک خوێنیان لەپێناو رشتووە" باسی له‌‌‌وه‌‌‌شکردووه‌‌‌: "لەم رۆژەدا کە هەرێمەکەمان بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێپەڕ دەبێت، رووبەڕووی لێکترازانی ناوخۆیی بوینەتەوە، ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان قورس و ناسەقامگیرە، پانتایی ئازادییەکان بەرتەسک بوه‌‌‌تەوە، ئەرکی هەموومانە وەفاداربین بەرامبەر بە خوێنی شەهید و تێکۆشەرەکانمان، خزمەتکاری کەسوکارە سەربەرزەکانیان بین، ڕۆحی ڕۆڵەکانیان ئاسوودە بکەین، ناکرێت لە پێناو دەستکەوتی کەسی و بەرژەوەندی تاکلایەنە، خەون و ئاواتی شەهیدەکانمان لە گۆڕ بنێین".