ژمارەی قوربانیانی گەردەلوولەکانی میسیسیپی لە ئەمریکا بۆ ٢٥ کەس بەرزبووەوە
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو گەردەلوولانەی کە لە باشووری ویلایەتی میسیسیپی گرتەوە،گەیشتووەتە 25 کەس و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی فریاگوزاری میسیسیپی ڕایگەیاندووە، قوربانیەکان لە ناوچەکانی شارکی، هامفری، کارۆل و مۆنرۆ تۆمارکراون.
ئاژانسەکە لە نوێکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، زۆرێک لە دەزگاکانی دەوڵەت و هاوبەشەکانیان پێکەوە کاردەکەن بۆ یارمەتیدان لە هەوڵەکانیوەڵامدانەوە و چاکبوونەوە.
شەوی هەینی زریان و گەردەلوولێکی بەهێز میسیسیپیی گرتەوە و ماڵ و گەڕەکەکانی وێران کرد و کارەبای دانیشتووان و شوێنەبازرگانییەکانی پچڕا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەو وێنانەی لە هەموو میسیسیپیەوە دێن،بەداخەوە دڵتەزێنە.
ئا: بنار سەلیم بابکر
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو