له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١١ خۆپیشاندەری کوردستان و ئێران شەهید کراون
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری سه‌ربه‌رزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیدامه‌ی هه‌یه، هاوکات به‌داخه‌وه ڕژێمی ئێرانیش زۆر به دڕنده به‌رده‌وامه له به‌کارهێنانی چه‌ک
ئەمڕۆ لە بۆکان سالار مجاور، لە سەقز منداڵێک بە ناوی دانیال پایبەندی و لە کامیارانیش گەنجێک بەناوی بورهان کەرەمی شەهید بوون.
هەر ئەمشەو لە ئیزە لە پارێزگای خوزستان لانیکەم ٥ خۆپیشاندەر کە دوانیان منداڵن شەهید بوون.
شەوی رابردووش لە بۆکان سامان قادر بەیگی، لە سنەی زانیار ئەڵا مورادی و لە کامیاران فوئاد محەمەدی شەهید بوون.
ناو و یادیان هەرمان و بە هیوای هاتنەدی ئاواتەکانیان.
بە دڵنیاییەوە ئەم کوشتارە تەنیا لەناوچوونی رژێمی ئێران خێراتر دەکات، دیواری ترس و تۆقاندن هەرەسی هێناوە و چیتر ئەم شۆڕشە بۆ دواوە ناگەڕێتەوە.