له پهیوهندی به هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سهر بارهگاکانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئهمڕۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگهیاندراویکی بڵاوکردهوه.
له ڕاگهیاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاتووه که شههیند و بریندار ههیه!
دهقی بهیاننامهی ژماره دووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.
بەداخەوە ڕادەگەیەنین کە بەهۆی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندارن.
"ڕێبوار عەبدی" کادری بەوەجی حیزب، خەڵکی سەقز و "ئاسۆ تەوانا" پێشمەرگەی تازەلاوەی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو دوو شەهیدە سوورخەڵاتە تازەیەی حیزب و گەلن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تازەی حیزبەکەمان و هاوسەنگەرانیان و خەڵکی کوردستان دەکات. بەدڵنیاییەوە خەباتی مافویستی و ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ئێران هەتا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێت و کوڕان و کچانی ئازادیخوازی نیشتمان تۆڵەی شەهیدەکانیان بە خەبات و تێکوشان و نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن دەکەنەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
²³ی خەزەڵوەری ±٤°±