له ١٦ ی ئوکتوبهر مهبهست تهنها فرۆشتنی کهرکووک نهبوو. ئهوانه بهرنامهیان ههبوو ههموو کوردستان بفرۆشن. بهلام ئهگهر پارتی بهرگری نهکردایه چی??as
دوای خیانەتە گەورەکەی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 و دوای ئەوەی خائینانی ئەو خیانەتە گەورەیە، کەرکووکیان تەسلیم بە میلیشیا داگیرکەرەکانی کوردستان کرد، ئەوان بەرەو هەولێری پایتەختی کوردستان هاتن، ئەوان وایان دەزانی هەولێریش خائینی لێیە نەک پێشمەرگە! بەڵام کە لە 20-10-2017 پێشمەرگە لە پردێ هەڵیقرچاندن و کردنی بە پەندی زەمانە، ئنجا تێگەییشتن کە پردێ وەک میحوەری باشووری کەرکووک نیە فرۆشرابێت و چۆڵ کرابێت!
باشە با وای دابنێین و گریمان ئەگەر ئەو ڕۆژە لە پردێ بەرگری نەکرایە، ئایا دەزانن ئێستا چی ڕووی دابوو? چ واقیعێک دەسەپێنرایە سەر کوردستان? با هەولێر بە نموونە وەرگرین، ئەگەر ئەو ڕۆژە لە پردێ بەرگری نەکرایە، ئێستا هەولێر ڕێک وەک کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەری لێ دەهات... یەعنی:
1- ئێستا ڕاکان جەبووریەکی تر پارێزگاری هەولێر بوو.
2- ئێستا لەجیاتی ناوی یەک پارێزگاری کورد، ناوی دوو پارێزگاری کورد واتە ناوی پارێزگاری کەرکووک و هەولێریش لە گیرفانی یەکێک لە خائینانی 16ی ئۆکتۆبەردا دەبوو! بەڵام ئێستاش چەند ناوی پارێزگارە کوردەکەی کەرکووک لەو گیرفانە دەرهێنرابوو، ناوی پارێزگارە کوردەکەی هەولێریش هەر ئەوەندە لەو گیرفانە دەرهێنرابوو هەر ئەوەندە ئاشکرا کرابوو!
3- ئێستا هەولێر پڕ بووبوو لە ئاراسەکان، لە داودیەکان، لە ئەسەدیەکان و شار ئەوەندە ئارام دەبوو کە دەبوایە زیاتر لە نیوەمان خەریکی دۆمینەکردن بووینایە و بۆ پەیداکردنی دەستێک دۆمینە بۆ یاریکردن، دەچووین بە ئاسماندا!
4- ئێستا بەعەرەبکردنی زەوی گەیشتبووە ئاوەدرۆپە و خانزاد و مەلاهۆمەر و دارەتوو.
5- ئێستا لە سەیتەڕەکەی گۆمەسپان و سەیتەڕەکانی رێی مەسیف و شەقلاوە، وەک ئەوانەی پردێ - کەرکووک و چەمچەماڵ - کەرکووک، هەمەری حەشد دەوەستا و بە عەرەبی پێیان دەگوتین: هویتک!
6- ئێستا بەشی کورد لەناو هەموو داوودەزگاکانی عێراق لە بەغدا، یەک تەها محێدین مەعرووفی تر دەبوو!