ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

یەکریزی و هاودەنگی: دروشمێکی پووچ یان کۆدی ئازادی؟

یەکریزی و هاودەنگی: دروشمێکی پووچ یان کۆدی ئازادی؟
ناسر تاها

لەم ساڵانەی دواییدا وشەی "یەکریزی و هاودەنگی " بووەتە یەکێک لە جوانترین و لە هەمان کاتدا وشەی پووچ لە لێدوانی لایەنە سیاسییە کوردییەکان چون لە زمانی سیاسەتدا هەندێک وشە هێندە دووبارە دەبنەوە کە مانای خۆیان لەدەست دەدەن، وشەیەک کە لە لێدوان و چاوپێکەوتنەکاندا چەندین جار دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بە کردەوە، لە دروشمێکی جوان و دووبارە وتراو زیاتر نییە. ئەمڕۆ ئەم وشەیە ئامرازێک نییە بۆ کردار، بەڵکو دیکۆرێکی زمانەوانییە بۆ پرۆژەکردنی خاڵە لاوازەکان و پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان کە زەمان ماندووبوون بەسەریاندا سەپاندوویەتی.

ئەگەر بمانەوێت دادپەروەر بین، دەبێ دان بەوەدا بنێین کە زۆرێک لەو حیزبانە لە ماوەی ساڵانی درێژخایەنی خەباتدا تووشی وەرینی سیاسی و دەروونی بوون. ئەم ماندووبوونە بەرهەمی خەباتێکی سەخت و نایەکسانە لەگەڵ دەسەڵاتە داگیرکەرەکان. بەڵام ئەوە تەنها ماندوێتی نییە. وا دیارە بۆ بەشێک لەو هێزانە تەسلیمبوونی بێدەنگ جێگەی خەباتی گرتۆتەوە ،کاتێک یەکێک لە وتەبێژە حیزبێک لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: "هەموو شتێکمان کردووە کە ڕێژیم وتوویەتی.جەکمان داناوە، و هیچ هاودەنگی و هاوکاریەکمان لەگەڵ ئەملاو ئەولا نییەنیە تەنانەت ئامادەین پابەندی فەرمانەکان بین." چیتر ناتوانرێت ئەم دۆخە بە سادەیی ناوی بنێین ماندوێتی. ئەمەش پاشەکشەیەکی ڕوونە. ئەمە دانپێدانانە بە شکست کە خۆیان بە تاکتیک دەیانەویت دایپۆشن.

یەکریزی واتە داڕشتنی کاری تیمی ڕاستەقینە. ئەمەش بە واتای دوورکەوتنەوە لە پێشبڕکێی حزبیکی منداڵانە بۆ پاراستنی پێگە و بەرژەوەندییە تاکەکەسی بۆ کورت ماوە تا رزگاری . بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین پەرشوبڵاوی و کێبڕکێ نەخۆشە . هەر حیزبێک پرۆژەی تایبەتی خۆی هەیە. هەر کەسێک زۆڕنای خۆی دەژەنێت. و لە کۆتاییدا هەمووان لە ژێر دروشمێکی درۆینەدا خۆیان دەشارنەوە کە دروشمی "یەکریزی و هاودەنگی " ـیە. ئەم دروشمەی تەبایی نەک هەر بەشداری لە ئازادیی میللەتەکەماندا ناکات، بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ لادانی خەبات و حیزبیش بوونەتە بەشێک لە کێشەکە گەل و کورد بووەتە قوربانی وەهمە تاکتیکی و ئەو سەرکردانە کە کۆبوونەوەکانیان بووەتە نمایشی بێزارکەرو زیاتر لە سیاسەتمەدارە خانەنشینەکان دەچن کە هێشتا نایانەوێت هێز و کورسی بەجێبهێڵن.لە راستیدا لە ماندووبوونتان تێگەیسووین بەڵام ماندوو کردن یەکێک لە زیرەکترین شێوازەکانی رژیمە داگیرکەرەکان بۆ کۆنتروڵ کردن، مەرج نییە بە لەناوبردنی جەستەیی ئەوان، بەڵکو بە بەشداریکردنیان لە قەیرانی ناوخۆیی و ناکۆکی کەسی و بەڵێنی درۆ و دانوستانی بێ ئەنجام. کاتێک هێزەکان ماندوو و بێ پشت دەبن خۆیان وردە وردە دەبنە هۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بزووتنەوەی ئازادی. ئه مڕۆ به شێک له هه ڕ ئه و حیزبانه نه ک له دژی ڕژێمی داگیرکه ڕ، به ڵکو له دژی کەسە ڕه خنه گره کانی ناو دەرەوە و ڕیزه کانی خۆیان ڕاوه ستێن. یەکریزی و هاودەنگی کۆدی ئازادیە کە خەبات دەبوژێنێتەوە و بەرپرسیارێتیەکە بەرامبەر گەل و پلانی دەرچوون لەم قەیرانە.هیچ هێزێکی دەرەکی ئازادیمان مسۆگەر ناکات و تا حیزبە کوردییەکان چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی بێگانە بنخەباتی ڕاستەقینە ڕوونادات. کورد بۆ گەیشتن بۆ ئازادی پێویستی بە ڕاستگۆیی سیاسی هەیە.
17 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکریزی و هاودەنگی: دروشمێکی پووچ یان کۆدی ئازادی؟

یەکریزی و هاودەنگی: دروشمێکی پووچ یان کۆدی ئازادی؟

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)