لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە دیاریکرا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە دیاریکرا.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە پشت بەستن بە زانیاریی سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاوی کردەوە فازڵ میرانی وەک بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاریکراوە.
رۆژی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠ ٢٢، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پشت بەستن بە زانیاریی سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دیاریکراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕەکە بڵاوی کردبوویەوە، هەریەک لە فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحمود مەحەمەد و سیداد بارزانی بە ئهندامانی دهستهی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاریکراون.
رۆژی سێی تشرینی دووەمی ٢٠ ٢٢، کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەستی بەکارەکانی کرد و لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا، مەسعود بارزانی بە سەرۆکی حزب هەڵبژێردرایەوە و هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەم هەڵبژێردران.
لە رۆژی دووەمی کۆنگرەکەدا، پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی پەسەندکرا کە چەند گۆڕانکارییەکی لە ئۆرگانەکانی پارتی لەخۆگرتبوو، لەوانە کۆمیتەی ناوەندی لە بری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، هەروەها دروستکردنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران بۆ کەسانەی کە توانای کارکردنیان نەماوە و لەو ئەنجوومەنە درێژە بە کارەکانیان دەدەن و سوود لە ئەزموونیان وەردەگیرێت، پۆستی مەکتەبی سیاسیی نەما و لەبری ئەو دەستەی کارگێڕیی دروست دەکرێت و کەسێک بە بەرپرسی دەستەی کارگێریی دادەنرێت.
رۆژی سێیەم و کۆتا رۆژی کۆنگرە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، لەلایەن لیژنەی دادوەران و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە کە سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکەیان دەکرد، ناوی دەرچووەکان ئاشکرا کرا و دوای نەبوونی هیچ تانەیەک، ئەنجامەکان پەسەند کران.
لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای کۆنگرە، ١٧ کهس وهک ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردران و لهو ژمارهیهش ١٠ کهسیان ئهندامی کۆمیتهی ناوهندی و حهوت کهسیشیان پێشتر ئەندامی مهکتهبی سیاسیی بوون کە بریتی بوون لە فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن ،هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، رێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، سیداد بارزانی، هێمن هەورامی، پشتیوان سادق، هیوا ئەحمەد مستەفا، سەربەست لەزگین، زاگرۆس فەتاح، نەوزاد هادی، ئامینە زکری و عەلی حوسێن.