داعش، به‌بیانویی شه‌ڕی دروزه‌کان و عه‌ره‌به بێدویه‌کان، دروزه‌کانیان کۆمه‌ڵکووژ کرد.
دۆخێکی دڵتەزێن لە سوەیدا: ناشتنی بەکۆمەڵ پرسیار دەوروژێنێت
خەڵکی سوەیدە لەبەردەم دۆخێکی ترسناکدان. هێرشە توندوتیژەکان بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە داعش و هه‌ته‌شه، کە کۆمەڵگەی دروزەکان دەکەنە ئامانج، کۆمه‌ڵکووژی و خەسارێکی گیانی لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هێرشانە بەردەوامن و شوێنەواری قووڵی لە ناوچەی سوه‌یدا بەجێهێشتووە.
ڕووداو 24 باسی بە "جینۆسایدی دروزه‌کان" ناوی برد. زۆرێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراونەتەوە و ئازارەکان دەردەخەن. تەنانەت پێش و دوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەد، شێوازی توندوتیژی ڕێکخراوه تووندره‌وه ئیسلامیه‌کان نەگۆڕا.
ئه‌م هه‌موو کۆمه‌ڵکووژیه‌یی له سوه‌یدا کورا، خه‌ڵکی کەسانی زۆر ئازیزیان لەدەستداوە، لەنێویاندا منداڵ، پیر، ژن و پیاو. ئێستا، دانیشتوانی ناوچەکە دەپرسن: کێ بەرپرسیارە؟
تەرمی قوربانییەکان- بێ سەر- بەبێ ناو، بێ پشکنینی ناسنامە، یان ڕێکارە سەرەتاییەکانی تەندروستی دەنێژرێن. ته‌نانه‌ت بەبێ ئەوەی بە خێزانەکانیان بڵێن، چوونکه خه‌ڵکی سوه‌یده زۆری ئاواره بوون. یەکێک لە دانیشتووانی خەڵکی سوەیدە دەڵێت. ڕووداو٢٤ قسه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له دروزه‌کان کردووه، ده‌لێ "هه‌وڵی ته‌واو ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیباده‌مان بکه‌ن و بمانسڕنه‌وه."
مانگی سووری عەرەبی سوریا که کاری کۆکردنەوە و ناشتنی تەرمەکانی گرتۆتە ئەستۆ، بەبێ ئاشکراکردنی ناسنامە یان لێدوانی گشتی یان گرتنه به‌ری هیچ ڕێکارێکی یاسایی، ته‌نها ئه‌رکیان گرتۆته ده‌ست بۆ ناشتنی ته‌رمه‌کان. ئەمەش ترسی لای خەڵک دروست کردووە.
خەڵکی سوەیدە که‌وتنه به‌ر هێرشی جینۆسایدی ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ته‌کان له شام. ئه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی سوه‌یدا هاتووه، چه‌ندین جار بێ ژماره به‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد هاتووه. ته‌نها ئێمه‌ی کورد ده‌توانین له ئێش و ئازاری خه‌ڵکی سوه‌یدا تێبگه‌ین.
ڕاپۆرتی ڕووداو٢٤، سوه‌یدا، سووریا، دروزه‌کان