سەرۆکى ئەمەریکا هێرشدەکاتەسەر یەکێک لە پەیامنێرەکانى کەناڵى سی ئێن ئێن و داوا دەکات لە کارەکەى دەربکرێت،
سەرۆکى ئەمەریکا هێرشدەکاتەسەر یەکێک لە پەیامنێرەکانى کەناڵى سی ئێن ئێن و داوا دەکات لەکارەکەى دەربکرێت،
سی ئێن ئینش پشتیوانى دەکات و دەڵێت: روماڵەکەى لەچوارچێوەى بەرژەوەندى گشتیدایە.
ترەمپ لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە پێگەى تروس سۆشیاڵ دەڵێت: ناتاشا بێرتنارد پێویستە لە سی ئێنئێن دەربکرێت، من سێ رۆژە تەماشاى دەکەم ئەو هەواڵى ساختە بڵاو دەکاتەوە".
دواى ئەوەى لەلایەن رۆژنامەنوس، ناتاشا بێرتنارد یەکەم راپۆرتى لەبارەى هەڵسەنگاندنى هەواڵگرییتایبەت بە هێرشەکەى ئەمەریکا بۆسەر ئێران بڵاوکردەوە، سەرۆکى ئەمەریکا توڕەیە و داوا دەکات ئەوپەیامنێرە لە کارەکەى لاببرێت.
دەشڵێت: پێویستە سەرزەنشت بکرێت و دواتریش "وەک سەگ" بکرێتە دەرەوە، چونکە لەبارەى چیرۆکىدۆزەخ و چیرۆکى لێدان لە بنکە ئەتۆمییەکان درۆى کردوە و هەوڵیدا ناوبانگى فڕۆکەوانەکانمان لەکەداربکات لەکاتێکدا ئەوان کارێکى زۆر مەزنیان ئەنجامدا.
ترەمپ لەبارەى سی ئێن ئێنیشەوە دەڵێت: کەسانى وەک ناتاشان ناوبانگى "پێشتر مەزن"ـى سی ئێنئێنیان شێواندوە و ناتاشا هیچ بەهایەکى سەرەتایی نییە بۆ دەرکەوتن لەبەردەم کامێرا.
ناتاشا تەمەنى 33 ساڵە، پێشتر لەکاتى شەڕى نێوان روسیا و ئۆکرانیا روماڵى کردوە و ئێستاش لەکاتىشەڕى ئێران و ئیسرائیل، سی ئێن ئێنیش دواى ئەم هێرشەى دۆناڵد ترەمپ بۆسەرى دەڵێن: ئێمەپشتیوانى ناتاشا دەکەین و گواستنەوەى زانیارییەکانى ناتاشا لە چوارچێوەى بەرژەوەندیی گشتیدایە.