لە ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا و حوکمڕانی بەشار ئەسەد، دەسەڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: ڕژێمی پێشوو قێزەونترین شێوازی دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و جیاکاری نەتەوەیی و ئایینی بەکارهێنا.
“گەلی سوریا بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە ڕاپەڕی، هەرچەندە ڕژێمەکە ڕوخاند، بەڵام ڕژێمی ڕاگوزەری ئێستا کۆمەڵکوژی دژی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەنجام دەدات”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە “داوا لە حکومەتی سوریا دەکەین سیاسەتێکی تۆکمەی نیشتمانی پەیڕەو بکات کە لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی نیشتمانییەوە بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان، سوریایەکی نوێ شایستەی هەموو سوورییەکان مسۆگەر بکات، هاوکات دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان”.
وتیشی: بارودۆخی ئێستای سوریا پێویستی بە یەکڕیزییە، داواش لە هەموو لایەنەکانی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرهەڵدانی سوریایەک کە ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی تێدا جێگیر بکرێت.