ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی گشتگیری پەسەند کرد کە ڕێگە بە هێزەکانی ئەمریکا دەدات بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی قەسەدە دژی داعش و کارکردن لەگەڵ ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری.
ئه نجومه نی نوێنه ڕانی ئه مریکا پڕۆژه یاسای نوێی بۆ سووریا په سه ند کرد و جه ختی له به ڕده وامی هاوکارییه کانی ڕۆژئاوای کوردستان کرده وه .
پرۆژە یاساکە داوا لە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) کە هاوبەشی سەرەکی واشنتۆنە لە دژی داعش، هاوکات لەگەڵ ئەنجومەنە ناوخۆییەکان کاربکەن بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە دەستی داعش.
یاسا نوێیەکەی ئەمریکا بڕگەی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، تەواوی وڵاتەکەی بە گشتی لەخۆ گرتووە. لە پرۆژەیاساکەدا داوا لە پنتاگۆن دەکات ساڵانە ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو هەزاران دیلانەی داعش بڵاوبکاتەوە کە لەلایەن قەسەدەوە دەستبەسەرن.
بەڵام ئەندامانی کۆنگرێس هەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بەستووەتەوە بە هەنگاوە پراکتیکییەکانی حکومەتی کاتی لەسەر زیندانییەکان و پێشکەشکردنی هاوکاری و قسەکردن لەگەڵ کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی سوریا. ئەمەش حکومەتی کاتی ناچار کردووە مەرجەکانی واشنتۆن قبوڵ بکات بۆ هەنگاونان بەرەو ئاساییبوونەوە.