لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی کاوە کۆڵە و برازاکەی قادر کۆڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە هەفتەی رابردوو گەیشتە ٢٠ کەس.
کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، قادر کۆڵە و کاوه کۆڵە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی کانی ڕەش سەر بەشاری بۆکان دەستبەسەر کران.
دەستبەسەرکرانی قادر کۆڵە و کاوه کۆڵە بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و لە ماڵەکانی خۆیاندا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لەهۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.