دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر دکتۆر سیروان مەحموود دا سەپاند
دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر دکتۆر سیروان مەحموود دا سەپاند
دوای تێپەڕبوونی نۆ مانگ دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو پزیشکە دەرکرد کە هاوسەرەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزوورانی لە هەولێر کوشت
بەپێی بڕیارەکەی دادگا کە ئەمڕۆ سێشەممە دەرچووە سزای توند بەسەر تۆمەتبار د سیروان مەحموود دا سەپێندراوە، کە بریتییە لە سزای لەسێدارەدان و دوو جار زیندانیکردنی هەتاهەتایی
پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایی و خستنەڕووی بەڵگەکان، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر تاوانبارەکەی بە ئەنجامدانی کوشتنی بەکۆمەڵ تۆمەتبار کرد
ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری ١٣ی ئاداری ٢٠٢٤ کاتێک ناوبراو لە شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵی خەزوری کرد و لە ئەنجامدا هەر یەکە لە هاوژینەکەی خەزوور خەسوو و خوشکی هاوژینەکەی کوشت