سزای لەسێدارەدانی وەریشە مرادی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سنە و یەکێک لە ئەندامانی کەژار (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) کە ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤین بەسەردەبا، هەڵوەشایەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای لەسێدارەدانی وەریشە مرادی، بەندکراوی سیاسیی کورد، لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشایەوە و بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە بۆ لقی دەرکەری سزا، واتە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێکرایەوە.