ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٥ کوژراو و ١٤٥ بریندار
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٥ کوژراو و ١٤٥ بریندار
دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕایگەیاند کە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی کە ناوچەکانی باکوری ڕۆژاوای وڵاتەکەی گرتەوەو بووە هۆی داڕمانی چەند ماڵێک، زیادی کرد و 25 کوژراو و 145 برینداری لێکەوتەوە.
وە تۆڕی “ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە کە باران بارین ناوچەکانی “بەنوو”، “لەکی مەروەت” و “کەراک” لەپارێزگای “خەیبەر پەختونخوا”ی گرتووەتەوە، و بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دارەکان و لەناوچوون لە تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا.
دوێنێ (شەممە)، شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە لەدەستدانی گیانی بەهۆی باران وبا، دەسەڵاتدارانیشی ئاڕاستە کرد بۆ بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری.
جێگای سەرنجە ساڵی ڕابردوو بارانبارینی وەرزی گەرما و لافاو پاکستانی گرتەوە و زیاتر لە هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستدا ونزیکەی 33 ملیۆن کەسی دیکە کاریگەرییان لەسەر دروستکرد و نزیکەی 8 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.