ڕیشی سوناک: هەرکەسێک بە نایاسایی بێتە خاکی بەریتانیاوە دەری دەکەین
ڕیشی سوناک: هەرکەسێک بە نایاسایی بێتە خاکی بەریتانیاوە دەری دەکەین
سوناک وەستاندنی بەلەمی بچووکی کردە یەکێک لە پێنج کارە سەرەکییەکانی خۆی، دوای ئەوەی کەوتە ژێر فشاری پەرلەمانتارانیپارتەکەی خۆیەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ هاتنی کۆچبەران لە ئەوروپاوە بۆ بەریتانیا لە ڕێگەی دەریاوە بەسەر کەناڵی ئینگلیزیدا.
سوناک ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی زە مەیل وتی "بەدڵنیاییەوە . ئەگەر هەرکەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی بێتە ئێرە،ناتوانیت بمێنیتەوە".
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو یاسایەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس ساڵی ڕابردوو ئەم گەشتە مەترسیدارەیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی بگەنە بەریتانیا.
ساڵی ڕابردوو بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشوو ڕێککەوتنێکی پەسەندکرد بۆ ناردنی دەیان هەزار کۆچبەر بۆ ڕواندا کەزیاتر لە شەش هەزار و 400 کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.
زۆرێک لە کۆچبەران لە ئەفغانستان، سوریا یان وڵاتانی ترەوە هاتوونەتە ئەو وڵاتە کە بەدەست شەڕەوە دەناڵێنن.
ئەو سیاسەتە ڕووبەڕووی شەڕێکی یاسایی بووەوە و یەکەم دیپۆرتکردنەوەی ئاسمانی لە کۆتا خولەکدا بە بڕیاری قەدەغەکردنی دادگایمافی مرۆڤی ئەوروپا ڕێگری لێکرا.
دادگای باڵای لەندەن لە مانگی کانوونی دووەمدا ئەو سیاسەتەی بە یاسایی دەرکرد، بەڵام نەیارانی داوای تانەدان دەکەن
ئا: بنار سەلیم بابکر