ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پارتی سەربەستیی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

پارتی سەربەستیی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
ڕووداو 24

پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ڕاگه‌یاندێکی بلاوکردۆته‌وه‌ تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی ئێران ده‌کات بۆ سه‌ر هیزه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.

ده‌‌‌قی به‌‌‌یاننامه‌‌‌ی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی له خواره‌‌‌وه‌‌‌ بخوێننه‌‌‌وه‌‌‌. 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
وڵات و رێکخراو و کۆڕ و کۆمەڵانی مڕۆڤددۆستی جیهانی
پارت و لایەن و ڕێکخراوە کوردستانیەکان
بەداخەوە دیسانەوە بیسەرو بینەری هەواڵی جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بووین، کە ئەمڕۆ لە ڕێگەی مووشەک( هاژەک) و درۆنی تایبەتی تەقینەوەیی، کۆماری ئیسلامی ئێران بووین، بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. کە لە ئاکامدا بە داخەوە ٢ شەهید و ٨ برینداری لێکەوتەوە.
ئەوەی جێگەی داخ و کەسەرە: کە لە ماوەی ئەم دەیانساڵە، بەردەوام ئەم ڕێژیمە جینایەتکارە پەلاماری گەلی کورد و کوردستان دەدات، پێشێلکاری بۆ سەر خاکی وڵاتانی دراوسێی دەکات. لە ئاست جیهاندا تەنیا گوێ بیستی ئیدانەکردن دەبین بە بێ هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەیی نێودەوڵەتی.
پەلامارەکانی ڕۆژانی ٢٨ی سەپتەمبەر و ١٤ی نۆڤەمبەری ئەمڕۆ، ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران دەیەوێت بەو مەبەستەوە زۆمی کامیراکان و سەرنجی خۆپێشاندەران و ناڕازیانی کوردستان و جیهان، بۆ ئەم جۆرە جینایەتانەی ڕا بکێشێت و فوکوسیان لە سەر خۆپێشاندانەکانی ناوخۆ دووربخاتەوە. کە بە دڵنیاییەوە ئەم سینارێویشی وەک ئەوانەی پێشووتر لەگەڵ شکەست ڕووبەڕوو دەبێتەوە، و بگرە کاریگەری بەردەوامی بۆ پەرە سەندنی دەنگە ناڕازییەکان زیاد دەکات. دیسانەوە بۆ کوردستان و هەموو ئێران و جیهان دەسەلمێنێت کە ئەم ڕێژیمە چەندە شەڕەنگێز و تێکدەرە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی ئەو پەلامارانە بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات. سەرەخۆشیان ئاراستە دەکەین و هاوبەشی خەمیانین بۆ هەواڵی شەهید بوونی ٢ پێشمەرگەی تێکۆشەر و بەرگری کوردستانی. و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هەروەها وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەک و پشتیوانییەکین بۆ خوشک و برایانمان، لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە تایبەت لەم دۆخە نا لەبارەی کە بۆیان پێشهاتووە.
بڕووخێ ڕێژیمی داگیرکەرو جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران.
بۆ پێشەوە بۆ بەرەیەک یا هاودەنگییەکی بە پەلە بۆ پارت و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ / ١١ / ٢٠ ٢٢


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پارتی سەربەستیی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

پارتی سەربەستیی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)