بەپەلە.. میدیاکانی تورکیا: بوومەلەرزەیەکی نوێ لە ویلایەتی کەهرامان ماڕەش ڕوویدا، بە گوڕی 5.1
میدیاکانی تورکیا: بوومەلەرزەیەکی نوێ لە ویلایەتی کەهرامان ماڕەش ڕوویدا، بە گوڕی 5.1
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد، لە ویلایەتی کەهرامان ماڕەش بوومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
لە ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرزبووەتەوە
تورکیا و سوریا زیاتر لە نۆ هەزار و ٥٠ ٠ کوژراون.
وەزیری ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا 684 پاشەکشە لە ناوچەکە تۆمار کراوە کەهەندێکیان چڕییەکی زۆریان هەبووە، داواش لە هاووڵاتیان دەکات نەچنە ناو ماڵە زیانلێکەوتووەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە کارەکانی گەڕانو فریاگوزاری دەکەن لە ٩٠ ٠ بینای داڕماودا بەردەوامە.
وە تەلەفزیۆنی "TRT"ی تورکی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانییەکان لە تورکیا لە ٧ هەزار کەس نزیکبووەتەوە، لەکاتێکدالە سوریا بۆ ٢٤٧٠ کەس بەرزبووەتەوە، بەمەش کۆی ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە ٩٥٠ ٠ کەس.
پێشتریش لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەک ڕوویدا کە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە دەریای ناوەڕاست لە کەناراوەکانیهاتای باشووری تورکیا.
بومەلەرزەکە بە قوڵایی ٦.٩٤ کیلۆمەتر ڕووی داوە. ناوەندی بوومەلەرزەکە 71.61 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ناحیەی یایلاداغی هاتایەوەدوورە.