سێ وڵاتی ئورووپایی ڕۆژی پێنجشەممە ڕەوتی چالاککردنی “میکانیزمی ماشە” لەدژی کۆماری ئیسلامی دەست پێدەكەن
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانان بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە سێ وڵاتی ئەورووپی – بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا – ڕەنگە ڕۆژی پێنجشەممە ڕەوەندی گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست پێ بکەن.