مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغدابەڕێکەوت.

سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانیڕێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو