سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم، پێشوازی له‌‌‌ بریکاری وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی هیندستان و شاندێکی یاوه‌‌‌ری کرد

 

و ئاماده‌‌‌یی وڵاتی هیندستان بۆ پەرەپێدانی

پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و تەندروستی و تەکنەلۆجیای زانیاری و کاراکردنی سیستەمی بانکیدووپاتکرایه‌‌‌وه‌‌‌.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەوساف سەعید، بریکاری وەزارەتی دەرەوەیهیندستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە پراشانت پیسی، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و سوبهاش چاندرا کەین، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر ئامادەیبوون، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سه‌‌‌رۆکیحکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان خستەڕوو.

هه‌‌‌روه‌‌‌ها بریکاری وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی هیندستان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانیبازرگانی و تەندروستی و تەکنەلۆجیای زانیاری و کاراکردنی سیستەمی بانکی دەربڕی.

له‌‌‌لایه‌‌‌ن خۆیه‌‌‌وه‌‌‌، سەرۆکی حکومەتی هه‌‌‌رێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر کارنامەی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانیداهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەم رووەوە سەرۆکی حکومەت، خواستیهەرێمی کوردستانی بۆ برەودان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپاتکردەوە