دەسەڵاتدارانی ئەمریکا زیاتر لە هەزار و ٦٠ ٠  گەشتی ئاسمانییان لە ئەمریکا هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەوەی زریان و بارانبارینی زستانەویلایەتی باشووری ئەمریکای وێران کرد.

 

 

بەهۆی خراپی کەشوهەوای ئەمەریکا زیاتر لە هەزار و

٦٠ ٠  گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەکانی ویلایەتی تەکساس قورسایی هەڵوەشاندنەوەکانیان لە ئەستۆ گرتووە،فڕۆکەخانەکانی دالاس-فۆرت وۆرس ئینتەرناشناڵ، دالاس لۆڤ فیڵد و ئۆستن-بێرگسترۆم ئینتەرناشناڵ بە تایبەتی کاریگەرییان لەسەربووە.

بەپێی ئامارەکانی FlightAware تا کاتژمێر 5ی بەیانی EST ڕۆژی سێشەممە، 1660 گەشت هەڵوەشاونەتەوە و هێڵی ئاسمانیساوسوێست و ئەمریکی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

ستیڤن کیرنی، سەرۆکی پێشبینیکەری کەشوهەوای نیشتمانی کەشناسی ڕایگەیاندووە، سەهۆڵبەندان لەسەر فڕۆکەکان و خراپیبارودۆخی ڕێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەکانی ناوچەکەدا بووەتە هۆی شەپۆلی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان.

دەیان ملیۆن ئەمریکی لە باشووری تەکساسەوە تا بەشێک لە ویرجینیای ڕۆژئاوا و ئۆهایۆ لەژێر هۆشداریی کەشوهەوای زستانەدا بوون،لەگەڵ بایەکی زۆر سارد و پلەی گەرمی بەستوو.