سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بومەلەرزە و پاشلەرزەکانی ئەمڕۆوە رایگەیاند، تا ئێستا 912 هاووڵاتی بەهۆی بومەلەرزەوە گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

بۆ دووەمجار، کەمێک پێێش ئێستا بومەلەرزەیەکی

دیکە، بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر دیاربەکر، رحا، ئەدەنە و مەڕەشی هەژاند.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، دواتریش نزیکەی50 پاشلەرزە روویاندا، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 900 کەس لەو شارانە گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.

دووەم بوومەلەرزەش بەهەمانشێوە بەهێز بووە و بەگوڕی 7.6 بووە، هاوکات لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکراوە.

ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بومەلەرزە و پاشلەرزەکانی ئەمڕۆوە رایگەیاند، تا ئێستا 912 هاووڵاتی بەهۆی بومەلەرزەوەگیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌‌‌ وته‌‌‌ی سه‌‌‌رۆک کۆمـاری ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌، به‌‌‌هۆی بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ دوو هه‌‌‌زار و 800 خانوو و باڵه‌‌‌خانه‌‌‌ له‌‌‌ تورکیا و باکووری کوردستانرووخاون و نزیکەی 2500 کەس رزگارکراون.