ئاژانسی فارس نیوز که سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانه لەسەر زاری سەرچاوەیەکی "سەربازیی ئاگادار لە ورمێ"، باسی لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زەرگوێز کرد. سەرچاوەکە بە فارس نیوزی راگەیاندووە: "هێرشەکان لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و مووشەک بوون".بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نوڤهمبهری ٢٠ ٢٢، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زڕگوێز هێرشیان کرایەسەر.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا شههیدێک و ههشت بریندار ههیه.
رۆژی ٢٨ی سیپتهمبهری رابردوو، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی دڕۆنی و تۆپخانەیی سوپای پاسدارانی ئێران.ئەو هێرشانەی پێشتر نزیکه 18 شەهید و 51 برینداری لێکەوتەوە. هەر لەو ڕۆژەدا سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.