‎نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەسەرۆک وەزیرانی عێڕاقی راگەیاندووە، بەردەوامبوونی هاوپەیمانی نێوان عێراق و بەریتانیا و کارکردنی ئەو دوو وڵاتە پێکەوە لە پێناو بەرژەوەندی هەردوولا مایەی گرنگییە.
‎لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، ریشی سوناک رایگەیاندووە، ئامانجی هاوبەش ئێمە پێکەوە دەبەستێتەوەØ› لە هەمووی گرنگتر بەرەنگاربوونەوەی کردەوە چەکداریییەکان و رێگە گرتن لە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکانی عێراق و هەماهەنگی زیاتری هێزە ئەمنییە هاوبەشەکانە.
 
‎ئاماژەی بەوەشدراوە، پابەندبوونی بەریتانیا بە کارکردن لەگەڵ عیراق لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتە تایبەتەکان و پشتیوانی یەکڕیزی بەردەوام دەبێت. هاوکات، پەیوەندییە ئابوورییەکانی عێراق بە لایەنەکانی کۆمەڵەی G7 و سندوقی دروای نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی و پشتیوانی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی چاکسازی ئابوری بەردەوامی دەبێت.
 
‎سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا باسی لەوەشکردووە، پشتیوانی بەریتانیا لە هەوڵەکانی عێراق لە گەشەپێدانی وەبەرهێنان و گۆڕانی بۆ وزەی بەکارهاتوو بەشێوەیەک هاوڕیی ژینگە بێت و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت و دەڵێت، "بەردەوام دەبێن لە پەیوەندییە هەرێمییەکان لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."