کۆریای باکوور: هەمیشە لە یەک سەنگەردا دەمێنینەوە لەگەڵ ڕووسیا

 

کیم یو جون خوشکی بچووکی سەرۆکی کۆریای باکوور

 

دووپاتیکردەوە کە ڕووسیا ئەو چەکانە دەسوتێنێت و

لە ناوی دەبات . کە واشنتۆن و ڕۆژئاوا شانازی پێوە دەکەن و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هەمیشە لە یەک خەندەقدا لەگەڵ ڕووسیادەمێنێتەوە، بەپێی هەواڵێکی "ڕووسیا تودەی".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گومانم نییە هەر ئامێرێکی سەربازی کە ئەمریکا و ڕۆژئاوا شانازی پێوە بکەن، لە بەرامبەر ڕۆحی شەڕانگێزینەبڕاوە و هێزی سوپا و گەلی قارەمانی ڕووسیادا بە تەواوی دەسوتێت.

و ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەمیشە لە یەک خەندەقدا دەمێنینەوە لەگەڵ سوپای ڕووسیا و ئەو کەسانەی کە بەرگری لە کەرامەت و شەرەف وسەروەری و ئاسایشی ڕووسیا دەکەن".

وە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەرپرسیاری سەرەکی قەیرانی ئۆکرانیایە و هەنگاوەکانی واشنتۆن مەترسی لەسەر ئاسایشیستراتیژی ڕووسیا دروست دەکات.