هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تارانØ›

 

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەرباڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە تاران، ئەفسەری ئەمنی (ئۆرخان ئەسگرۆڤ) شەهید بوو و دوو لە پاسەوانەکانی ئاسایش بریندار بوون.

لەسەر بنەمای ئەمەش هێرشبەرە چەکدارەکە کاتژمێر ٨:٣٠  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە چەکی کڵاشینکۆف ئەم هێرشەی ئەنجامداوە.  لێکۆڵینەوەسەبارەت بەم ڕووداوە و ئەو کەسە چەکدارەی باسکراوە بەردەوامە.