مەرجەعی شیعەکان لە عێراق وتهی نوێنەرەکەی لە ئێران به درۆدهخاتهوه
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەبارەی قسەکانی نوێنەرەکەی لە ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
عەلی سیستانی دهڵێ هیچ نوێنەرێکی نییە بۆ دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەکانی دهربارهی راپهڕینهکانی ئێران.
پاش ئەوەی میدیاکانی ئێران دوێنێ چوارشەممە قسەیەکیان لە زاری جەواد شەهرستانی، زاوا و نوێنەری عەلی سیستانی لە ئێران بڵاوکردەوە کە، "سەرکۆنەی ناڕەزاییەکانی ئێرانی کردبوو و وتبووی، ئاژاوەکانی ئەمدواییە خەڵک نین. ئەوانە کۆمەڵێک خهڵکی تێکهدهرن و دیار نییە لە کوێوە هاتوون و چ دوژمنێک رێنماییان دەکات."
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو قسانە، نووسینگەی عەلی سیستانی راگەیەندراوێکی کورتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، که سیستانی هیچ نوێنەرێکی بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانی لەبارەی پرسە سیاسییەکان نییە و هەرچەشنە هەڵوێست وەرگرتنێکی سیاسی لە رێگەی نووسینگەکەیەوە دەبێت. ئهوه به درۆخستنهوهیهکی گهورهی ڕاگهیاندنهکانی ڕژێمی ئێرانه.