وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و بەرپرسە دیارەکانی ئۆکرانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە کیێڤ گیانیان لەدەستدا،

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ئۆکرانیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەلیکۆپتەرێک لە نزیک باخچەیەکی ساوایان لە ناوچەی کێڤکەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا کە وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و دوو منداڵیشیان تێدایە.

پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "زانیاریمان لەسەر 16 کوژراو هەیە کە دوو منداڵیشیان هەیە".  هەروەها لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە کوشتنی وەزیری ناوخۆ و یاریدەدەری یەکەمی و بەرپرسێکی باڵای دیکە کردووە کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون.

ئۆلێکسی کولێبا، پارێزگاری هەرێمی کیێڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە هەلیکۆپتەرێک لە نزیک باخچەیەکی ساوایان و باڵەخانەیەکیشوقە لە شارۆچکەی برۆڤاری لە جەرگەی پایتەختی ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانی گیانیلێکەوتووەتەوە.

کولێبا لە ئەپی نامە ناردنی تێلێگرام نووسیویەتی "لەکاتی ئەم کارەساتەدا منداڵ و ستافی باخچەی ساوایان هەبوون، ئێستا هەمووانجێدەهێڵم، قوربانی هەیە".

لە ڤیدیۆ کلیپەکانی سۆشیال میدیادا دەرکەوتووە کە باڵەخانەیەکی سووتاو و خەڵک هاوار دەکەن.

بەرپرسانی ئۆکرانیا لەو کاتەدا ئاماژەیان بە هیچ هێرشێکی ڕووسیا نەکردبوو بۆ ناوچەکە.