بەپێی زانیاریه‌کانمان له ڕووداو٢٤، ڕاپه‌ڕین له شاره‌کانی کوردستان و ئێران به‌رده‌وامه. ڕاپه‌ڕینه‌کان ئه‌مڕۆی لە شاره کوردیه‌کان و شاره‌کانی ئێران وه‌ک شاری کەرەج، لە نزیک تاران و لە ژمارەیەک شوێنی دیکە به‌رده‌وامه. خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم ده‌جه‌نگن، تێکهەڵچوون ڕوویداوه. خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو دار و به‌رد ده‌گرنه ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس، له زۆر شوێن پۆلیس ئۆتۆمبێله‌کانیان له مه‌یدانه‌کان وێل ده‌که‌ن له ترسی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو ڕاده‌که‌ن.
زۆرێک لەو ناڕەزایەتیانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیەندراون، لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە ئێرانییەکان بەشە گرنگەکانی پڕۆسەی ماتەمینی (حەوتەمین یان چلەمین ڕۆژی)یان بۆ خۆپیشاندەران دیاری کردووە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.