وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و روسیا کۆدەبنەوە

 

بڕیاره‌‌‌ ئەمڕۆ‌، وه‌‌‌زیرانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا و ئێران و روسیا  له‌‌‌باره‌‌‌ی دواین پێشهاته‌‌‌کانی سوریا، له‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ره‌‌‌ کۆببنەوە.

به‌‌‌گوێره‌‌‌ی ئاژانسه‌‌‌کان، بڕیاره‌‌‌ ئەمڕۆ حسێن عه‌‌‌بدوڵاهیان وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران به‌‌‌سه‌‌‌ردانێک بگاته‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵسێرگی لاڤرۆڤ وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی روسیا و مه‌‌‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا

کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ی سێقۆڵی ئێران و تورکیا و روسیا دوای ئه‌‌‌و گفتوگۆیانه‌‌‌ دێت که‌‌‌ حسێن عه‌‌‌بدوڵاهیان له‌‌‌ دیمه‌‌‌شق و به‌‌‌یروت له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌و دووڵاته‌‌‌ ئه‌‌‌نجامیدان، له‌‌‌کاتێکدا بڕیاریشه‌‌‌ 18ی ئه‌‌‌م مانگه‌‌‌، مه‌‌‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا له‌‌‌ واشنتن گفتوگۆ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌نتۆنی بلینکنهاوتا ئه‌‌‌مریکیه‌‌‌که‌‌‌ی بکات

ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆتایی مانگی ڕابردو له‌‌‌ مۆسکۆ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک گفتوگۆ و کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌نێوان وه‌‌‌زیرانی به‌‌‌رگری و به‌‌‌رپرسانی هه‌‌‌واڵگری ڕوسیاو تورکیا و سوریا ئه‌‌‌نجامدراون.