وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسیان لە یاسای بودجه‌‌‌ و ده‌‌‌روازه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کانو دۆسییه‌‌‌ی نه‌‌‌وت کردووە.

 

دەشڵێت، عێراق رێکاری دیکەی گرتووەتەبەر بۆ وردبینی لە داهات و موچەی فەرمانبەران.

 

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و محەمە شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆمەڵێکبابەت باسکراون لەوانە یاسای بودجه‌‌‌، ده‌‌‌روازه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کان و دۆسییه‌‌‌ی نه‌‌‌وت.

 

وتیشی، گفتوگۆکانیان لەو پرسانەدا ئەرێنی بووە و خاڵی ناکۆکیش لە پرسەکاندا هەبوون، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن کۆمه‌‌‌ڵێک رێککار گیراوه‌‌‌ته‌‌‌به‌‌‌ر وه‌‌‌ک وردبینی له‌‌‌ داهات و موچه‌‌‌ی فه‌‌‌رمانبه‌‌‌ران.

 

ئاماژەى بەوە کردوە، شاندی هەرێم داوای کردووە یاسای ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئیتیحادی و یاسای نه‌‌‌وت و غاز ده‌‌‌ربچێت.

 

لەبارەی رەوانەکردنى ٤٠ ٠  ملیاره‌‌‌که‌‌‌شەوە جوتیار عادل روونیکردەوە، هه‌‌‌ندێک ڕێکار ماوه‌‌‌ و حکومه‌‌‌تی عێراق بڕیاری داوه‌‌‌ ئه‌‌‌و بڕه‌‌‌ پاره‌‌‌یه‌‌‌بنێرێت.