بەپێی میدیاکانی ڕژێمی تیرۆریستی، ئەو کەشتییانە بە مووشەک کراوەنەتە ئامانج، بەڵام هیچ وردەکارییەک لەسەر زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

هاوکات، ڕژێمی تیرۆریستی ئێران باسی لە هێرشی درۆنی کردووە بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە کوێت، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئەم بانگەشەیانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی سیاسەتی چەوساندنەوە و تیرۆری دەوڵەتی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران پڕ لە گرژییە.

ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەردەوام خەریکی پشێوی و تێکدانە لە ناوچەکەدا و ئەم هەنگاوانەش هەڕەشە لە ئاسایشی جیهانی دەکات.