ئەمڕۆ ساڵیادی کارهساتی هێرشی شوومی ئەنفاله بۆ سەر بارزانییەکانە، کە وەک یەکەم بەشی کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی کورد ناسراوە. لەم ڕۆژەدا ڕژێمی بەعس هەزاران کەسی مەدەنی و پێشمەرگەی بارزانیی لە ساڵی ١٩٨٣دا کۆمەڵکوژ کرد.
بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان، ڕژێمی سەدام حوسێن لە هێرشێکی بەرفراواندا نزیکەی ٨٠٠٠ کەسی لە بنەماڵەی بارزانییەکان بێسهروشوێن کرد و تا ئەمڕۆش چارەنووسیان نەزانراوە. بارزانیهکان له بنهماڵهیهکی شۆڕشگێری کورد، کهوتنه بهر هێرشی ئهنفالی ڕژێمی بهعس و ههزاران لهو بنه ماله شۆڕشگێره ئهنفال و بێسهرو سوێنکران.
کۆمەڵکوژی بارزانییەکان دەستپێکی زنجیرە هێرشەکانی ئەنفال بوو کە لە کۆتاییدا بووە هۆی لەناوبردنی گوندەکانی کوردستان و مردنی زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس.
ئەم ساڵیادە بە یەکێک لە ڕۆژە ڕەشەکانی مێژووی کورد دادەنرێت و یادەوەرییەکی پڕ لە ئازار بۆ ئەو خێزانانەی کە ئەندامەکانیان لەو کۆمەڵکوژییەدا لەدەستدا. ڕۆژێکی ڕهش و کارهساتباره له مێژووی کورد و کوردستان!