بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی ڕووداو٢٤، حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، ئێستا هێرش دەکەنە سەر سعوودیە لە ناو خاکی عێراقەوە.
ڕووداو٢٤ ڕایگه‌یاندوو حووسییەکانی و هێزه‌کانی سه‌ر به ڕژێمی ئێران له عیراق، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی چڕیان هه‌یه و هه‌بوو ته‌نانه‌ت گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ک و جبه‌خانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌می قاسم سولیمانی که توانیویه‌تی تۆڕێکی گه‌وره‌ی مامه‌ڵه‌ی له چه‌ک و له نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا دروست بکات! ڕووداو ٢٤ زانیویه‌تی، که ڕژێمی ئێران له‌سه‌رده‌می بۆنه‌کانی مه‌زهه‌بی شیعه‌کان، ئه‌و چه‌کانه‌یان هێناوه‌ته عێراق به‌رده‌وام چه‌کیان پێدراوه.
سەرچاوەی ئاگادار بە ڕووداو٢٤ ڕاگەیاندووە، که هێڕشه‌کان له‌لایه‌ن گروپه‌کانی سه‌ر به ڕژێمی ئێران، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە ئەنجام دەدرێن بۆ سه‌ر دامه‌زراو‌ه‌کانی سعوودیە.
ئەم هەنگاوە نیگەرانی لەسەر بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک بنکەیەک بۆ هێرشە ناوچەییەکان دروست کردووە.
حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
ئەم پەرەسەندنە دێت لە کاتێکدا کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەرز بوونەتەوە و هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی سعوودیە زیادیکردووە.
شارەزایان پێیانوایە ئەم جووڵانەوانە پەیوەندی بە فراوانبوونی کاریگەری ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە هەیە کە بەردەوام هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەدات.
هێرشەکان زیانی گیانی و ماددییان لێکەوتووەتەوە و هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکەن.