سێپیدە ڕێشنۆ سزای پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا

 

سامان، برای سێپیدە، ڕێشنۆ، پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی خوشکەکەی ڕاگەیاند.  ڕێشنۆ نووسیویەتی: "سەپیدە ڕێشنۆی خوشکم لە ژێر سێ سەردێڕی تۆمەتی کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی وڵات" و "چالاکی تەبلیغی دژی نیزام" ولەبەرنەکردنی حیجاب لەبەردەم خەڵکدا بە پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.  سێپیدە ڕێشنۆ، ڕۆماننووس و ناڕازیی دژیحیجابی ئیجباری کە لە ٢٥ی گەلاوێژەوە دەستبەسەر بوو، دوای ئەوەی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە ٨ی ڕەزبەر بەڕێوەچوو، بەشێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، چیرۆکی دەستبەسەر و دادگاییکردنی سێپیدە بووە هۆی تووڕەیی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا ،حکومەت ویستویەتی بەکاری هێنا بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی خۆی و زەلیلکردنی خەڵک، بەڵام دوای ماوەیەک شۆڕشی ژن ژیان ئازادیڕوویدا، کە هەموو وڵاتی پێچەوانە کردەوە