وەزیری بەرگری ئیسرائیل، یسرائیل کاتز، ئاشکرای کرد کە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە خاکی ئیسرائیلەوە بەرزبوونەتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشێک بۆ سەر ڕژێمی تیرۆریستی ئێران.
ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە شایەتی گرژییەکی بێوێنەیە، و ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەردەوامە لە پشتگیریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناوخۆ و دەرەوە.
هێرشەکە وەک پەیامێکی ڕوون بە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران دادەنرێت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیتر بەدەستدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە خوێنڕێژە بێ ههڵوێست نابێ