ڕۆژنامەی جێرووسالم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، سیاسەتەکانی تورکیا بەرامبەر بە کورد کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ئیسرائیل و سەقامگیریی ناوچەکە هەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ کورد و چۆنیەتیی مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسە کوردییەکان، ڕەنگە کاردانەوەی لەسەر پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ستراتیژییەکانی تورکیا لە بەرامبەر کورددا دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە و کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دروست بکات.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، دۆخی کورد لە تورکیا و سیاسەتەکانی ئەنقەرە لەم بوارەدا، نەک تەنها بۆ کورد بەڵکو بۆ سەقامگیریی ناوچەکەش گرنگە.