کۆماری ئیسلامی ئێران له دوای شه‌‌‌هیدکردنی ژینا ئه‌‌‌مینی و ده‌‌‌ستپێکردنی سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانه‌‌‌کان، هه‌‌‌زاران خه‌‌‌ڵکی بێچه‌‌‌کی شه‌‌‌هید و بریندارکرد. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئه‌‌‌و ڕژێمه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه له سه‌‌‌رکوتکردنی خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ده‌‌‌نی و چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌ی ژنان له ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و ئێران. 

له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندیه‌‌‌شدا ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ به‌‌‌رده‌‌‌وام له سه‌‌‌پاندنی سزای زیاتر، ده‌‌‌رکردنی ڕژێمی ئێران له ڕێکخراوه‌‌‌ی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش به‌‌‌ هۆکاری ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه دژه‌‌‌ مرۆڤایه‌‌‌تیانه‌‌‌ی ڕژێمی ئێران به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به هاوڵاتیان ده‌‌‌یکات. 

ڕووداو٢٤ پێشتر له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندی به جینۆسایدی کورد له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژێمی ئێران،  به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامه‌‌‌ی تاوانه‌‌‌کانی ڕژێمی ئێرانی داوه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌ست ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ.

به ده‌‌‌رکردنی ڕژێمی ئیران له‌‌‌ کۆمیسۆنی ژنانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان، پرۆژه‌‌‌ یاسایه‌‌‌ک ئاماده‌‌‌کرابوو ، به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌و پرۆژه‌‌‌ یاساییه‌‌‌ به کرده‌‌‌وه‌‌‌ بوو به ده‌‌‌رکردنی ڕژێمی ئێران. چوونکه به زۆرینه‌‌‌ی ده‌‌‌نگی ئاماده‌‌‌بووانی کۆمیسیۆن ڕژێمی ئێران ده‌‌‌رکرا.

ڕێژی ئاماده‌‌‌بووان  ٥٤ ئه‌‌‌ندام بوو، له دانیشتنه‌‌‌که‌‌‌دا به ئاسانی بڕیاڕ له ده‌‌‌رکردنی ڕژێمی ئێران درا، شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ و ئه‌‌‌و پرۆژه‌‌‌ یاسایه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ ئاماده‌‌‌کرابوو، وه‌‌‌ک هه‌‌‌ندێک هه‌‌‌واڵی پڕوپاگه‌‌‌نده‌‌‌یی چه‌‌‌واشه‌‌‌ی میدیایی سه‌‌‌ر به ئێران ئاماژه‌‌‌ی پێده‌‌‌که‌‌‌ن، که ئه‌‌‌و بڕیاڕ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکاوه‌‌‌ ئاماده‌‌‌کرابێ.  

وه‌‌‌ک هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک ئاگادارن، کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی سه‌‌‌ر به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌، له‌‌‌دوای شه‌‌‌هیدکردنی ژینا ئه‌‌‌مینی بوو، که پۆلیسی ئه‌‌‌خلاقی ڕژێمی ئێران به ناهه‌‌‌ق له پایته‌‌‌خی ئێران له تاران شه‌‌‌هیدیان کرد.